سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، كونسوڵی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە هەولێر كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/12/2019، له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ ئەحمەد ئەلزاهری كرد، لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر سڵاوی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئەبووزەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لەبارەی یارمەتییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی تەوەری دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.









باسنيوز

Top