سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا دەكات
لە دیدارەكەد بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەكان و ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە دۆخی سووریا تاوتوێ كران.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بوونی هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئازاردان و ئاوارەكردنی هاووڵاتیانی كورد لە لایەن چەكدارە توندڕۆكانەوە، نیشان دا.
پەیوەست بە ئایندەی سووریا و نەخشەڕێگەی لایەنە كوردییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان و مسۆگەركردنی مافە سیاسییەكانی گەلی كورد، سەرۆك بارزانی ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.
باسنيوز
