قایمقامیه‌تى سلێمانى چێشتخانه‌یه‌ك داده‌خات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/12/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه چێشتخانه‌ی باوه‌ڕ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنمایه‌كانی كاركردن به گشتی و به تایبه‌ت ته‌ندروستی نابێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی كاركردنی چێشتخانه، ڕیستۆرانت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، پابه‌ندبوونیه‌تی به سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و خواردهمهنیبانهی پێشكه‌شه هاووڵاتییانی ده‌كه‌ن، پاك و خاوێن بن، هه‌روه‌ها لایه‌نی ته‌ندروستییان پارێزراو بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لێژنه هاوبه‌شه‌كان شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه، چێشتخانه‌ی باوه‌ڕ داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
باسنيوز
