نێچیرڤان بارزانی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە

 نێچیرڤان بارزانی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە


سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکاتەوە.

بریارە ئەمرۆ سێشەممە 3-12-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر، بکات.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ھەموارکردنەوەی دەستووری ئەو وڵاتە و پێکھێنانی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق.

هەفتەی رابردوو و بۆ هەمان مەبەست، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد.








باسنيوز
Top