وەزارەتی شارەوانی نۆ تێبینیی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ھەیە

 وەزارەتی شارەوانی نۆ تێبینیی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ھەیە


وەزارەتی شارەوانی لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا نۆ تێبینی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ناردووەتە پەرلەمان، دوو لە تێبینییەکان داوای لادانی دوو ماددە دەکات.

بەپێ زانیارییەکان وەزارەتی شارەوانی لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان، نۆ تێبینی بۆ پەرلەمان ناردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە دوو تێبنینیان لادانی دوو ماددەیە کە داوا دەکات لە یاساکە تاپۆکردنی کەلاوەکانی سەردەمی رژێمی پێشوو لاببرێن و ماددەکەی دیکەش تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی لە نێوان خانووەکاندا ماونەتەوە، لا ببرێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، حەوت تێبنییەکانی دیکەش راستکردنەوەی رێنووسی دەستەواژەکانی ناو یاساکەیە.

بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە دەنگدان وەڵامی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بداتەوە.







باسنيوز
Top