پۆلیسی هەولێر: باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
موقەدەمی مافپەروەر كاروان مامەند میرانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر راگەیاند: " باندەکە هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆیین) و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەك و 11مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر دەڵێت "تۆمەتباران ناویان (د.ر.م) تەمەن 20 ساڵ، (ر.ر.م.) تەمەن 28 ساڵ، (گ.ر.ع.) تەمەن 19 ساڵ، (هـ.ا.ا.) تەمەن 38 ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر روونیشی كردەوە، ''پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادوەركرا، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر".
