داعش لە بەغدا هێرش دەکاتە سەر حەشدی شەعبی

داعش لە بەغدا هێرش دەکاتە سەر حەشدی شەعبی
رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی توند دەکاتە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، داعش هێرشەکەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2019 کردووەتە سەر بارەگایەکی حەشدی عەشائیری (سووننەمەزهەبەکانی حەشدی شەعبی) لە شارەدێی یەسریب لە شارۆچکەی بەلەد لە نزیک بەغدا.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون.

لە شەوی یەکشەممە 1-12-2019ش، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هەردوو پارێزگای دیالە و ئەنبار و لە ئەنجام دا چەکدارێکی ئەو میلیشیایانە کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.














باسنيوز
Top