وەزیری پلاندانان: زۆربەی مافە دەستوورییەکانمان لە پرۆژەیاسای بودجە دەچەسپێندرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2019، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان ئێستا لە بەغدایە و بەردەوامە لە گفتوگۆکانی.
دارا رەشید هەروەها رایگەیاند، زۆربەیمافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، دەچەسپێندرێت و هیچ کێشەیەک نامێنێت.
وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەتەکەی پلانی بۆ ساڵی 2020 داناوە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیی زیاتر بە بوارەکانی کشتوکاڵ، پەروەردە و تەندروستی دەدات.
باسنيوز
