له سه‌یدسادق دوو كه‌س به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاری‌یان پێ گەیشت لەسەر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو كە لەساڵی 2016وە فەرمانی ده‌ستگیركردنى هەبووە و لەسەر تاوانی دزی چەندین سكاڵاشی لەسەر تۆمار كراوە، پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و دوای چاودێریكردنێكی ورد، توانرا لە سنووری سەیدسادق دەستگیر بكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئێستا تۆمەتبار (ب، ع، م) بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراو ەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی دیكه‌یان دەستگیر كردووه، كە له شوێنه گشتییه‌كانى سنوورى سه‌یدسادق مۆبایلى دزیوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، ئێستا تۆمەتبار (م، ح، ب) بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
باسنيوز
