سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتیی تازەی ئەو حزبە خواست.
هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنیی و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.
K24
