روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان
لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئەوەشهاتووە، "لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان رۆژى 21-11-2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان نەکرد و ناردییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: چەند تێبینییەکی لەسەر یاساکە هەبووە و دوای دەنگدانی لە پەرلەمان، جارێکی دیکە رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانهوه سەبارەت بە یاساى ژمارە (٣)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (٤)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٩)ى ڕەتکردەوە.
گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان ڕۆژى 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.
فهوزى فرهنسۆ ههريرى
سەرۆکى دیوانى
سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان
1-12-2019
