سەبارەت بە ماددەی 140ی دەستووری عێراق پێشنیازێک دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
جوان رۆژبەیانی، پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند، لیژنەکەیان پێشنیازێکی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە کە بڕیارێک دەربکات لە هەموواری دەستووری عێراقدا بە هیچ شێوەیەک نەتوانرێ دەستکاری ماددەی 140بکرێت، جگە لەوەش سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دیاری بکرێت کە دەبوو لە 2007ەوە جێبەجێبکرایە.
گوتیشی: “لەکاتێکدا ئەوان کە دەڵێن بەسەر نەچووە، بەڵام ئەگەر کاری بۆ نەکرێت هیچ سوودێکی نابێت، لەبەرئەوە پێویستە بڕیارێک لە پەرلەمانی کوردستان یەکەمیان جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە کە نابێ لە دەستووری عێراق ئەو مادەیە دەستکاری بکرێت، دووەمیان گرنگە سەقفی زەمەنی دیاری بکرێت بۆ جێبەجێکردنی، چونکە ئەمجارەیان دەڵێن ئێمە دەستوور جێبەجێ دەکەین”.
باسنيوز
