وەزیری دارایی: بەو ئومێدەین ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکەمان واژۆ بکەین

وەزیری دارایی: بەو ئومێدەین ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکەمان واژۆ بکەین
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە بە مەبەستی ڕێککەوتن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، چوونەتە بەغدا.

کەمێک لەمەوبەر و دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، ئەوان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق چوونەتەوە بەغدا.

ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان تەواوکەری کۆبوونەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووە و هیوای خواست، ئەمڕۆ بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ئەوەشی رەت کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام درابێت.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان و د. فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و شاندێکی حکوومەتی ئیتیحادی کۆببنەوە و دوا قۆناغەکانی گفتوگۆکەیان ئەنجام بدەن.








باسنيوز

Top