شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی گفتوکانی شاندی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرسی نەوت و بودجەی 2020، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.12.1 گەیشتوونەیە بەغدا هەمان ئەو شاندەن کە هەفتەی پێشوو لەگەڵ کابینەی وەزاریی حکوومەتی بەغدا کۆ ببوونەوە و لە کۆبوونەوەکانیان هەمان پرس و بابەتەکانی پێشوو تاوتوێ دەکەن.

شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ فوائاد حوسێن وەزیری دارایی و ئابووری و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی کۆ دەبنەوە و لەوێوە گفتوکان دەست پێ دەکەن.

هەفتەی پێشوو لە گفتوکاندا بڕیار درا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ ئەوەی پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ی عێراق کە نووسراوەتەوە باس لە ناوەرۆک و وردەکارییەکانی و پشکی هەرێم لە ماف و ئیمتیازات و شایستە دارایی و ویستەکان حکوومەتی هەرێم دەستنیشان و لەناو پرۆژەکەدا جێگەی بکرێتەوە.

لە دوای ساڵی 2003 ئەوە یەکەمجارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینەوەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا ڕۆڵی دەبێت، بۆیە کۆبوونەوە و گفتوگۆی ئەمجارە بایەخدار دەبێت.

لە سەردانی هەفتەی پێشووی شاندی حکوومەتی هەرێمدا هەردوولا لەسەر پرسی نەوت ڕێک کەوتوون و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئەو نیازپاکییەی نیشان داوە کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە عێراق بدات و لە بەرانبەردا دەبێ عێراقیش لە پرسی بودجە ماف و شایستە داراییەکانی حکوومەت دیاری بکات و پابەند بێت بە هەناردنی بە ڕێکوپێکی بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق.








باسنيوز
Top