سبەی بەشە نەوتی ماڵان لە دووکان و گوندەکانی دەوروبەری دابەشدەکرێت
لە راگەیێندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای دووکاندا هاتووە "لەژێر چاودێری لیژنەی سووتەمەنی قەزای دووکان نەوت دابەشدەکرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن، تاوەکو بەشێوازێکی باش و سەرکەوتووانە بەشە نەوتی هاووڵاتیان دابەش بکرێت".
بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت و پێویستە هاونیشتمانییان کارتی زیرەک (پسووڵە)ـی نەوتی هەبێت و کۆپی فۆڕمی خۆراک و یەکێک لە کارتی نیشتمانی یان تەسکەرەی پێبێت.
