کەشناسی: زۆرتری بارانی 24 کاژێری رابردوو لە خورماڵ و بیارە باریوە

کەشناسی: زۆرتری بارانی 24 کاژێری رابردوو لە خورماڵ و بیارە باریوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند و بەپێی راگەیێندراوەکە، زۆرتری باران لە خورماڵ و بیارە باریوە.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە هەولێر باران نەباریوە، لە سەنتەری سلێمای 4.7 ملیم، دهۆک 0.3 و هەڵەبجە 0.7 ملیمەتر بارانباریوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەش و هەوای سبەینێ لە هەرێمی کوردستان، ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەپێی پێشبینیەکان، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان هەور بۆ نیمچە هەوردا دەبێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 بە 7 پلە، لە دهۆک 17 بە 9 پلە و لەکەرکووک 20 پلە بە 10 پلەی سیلیزی دەبێت. خێرایی باش بەگشتی لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا دەبێت.
Top