نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: سبەی شاندەکەی حکوومەت دێنە بەغدا
فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەیاند، لە کات و وادەی خۆیدا شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە میانی سەردانەکەدا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا “سیاغە دەکرێت”. ئەوەشی رەت کردەوە کە هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی سەردانی شانده‌كه بۆ بەغدا هەبێت و گوتی: “سبەی شاندەکە بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دێنە بەغدا".
هەر لەم لێدوانەیدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد: “ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هەولێر و بەغدا نابێت، چونكه ئه‌مه پیشووتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه”.
باسنيوز
