سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشكچی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشكچی دەكات
ئەمڕۆ شەممە 30ی 11ی2019 سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دۆستی كورد و كۆمەڵناس و زانای ناوداری تورك، دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی وەقفی بێشكچی لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی ئیسماعیل بێشكچی كرد لەمەڕ دۆزی رەوای گەلی كوردستان و پێزانینی هەبوو بۆ بیر و بۆچوون و چالاكییەكانی بۆ پشتیوانیكردنی داواكاری و مافەكانی خەڵكی كوردستان و بە دۆستێكی مەزنی گەلی كوردی وەسفكرد و هیوای سەلامەتیی و تەمەندرێژیی بۆ خواست.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ئیسماعیل بێشكچی بیر و بۆچوونی خۆی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی ناوچەكە و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان بە سەرۆك بارزانی راگەیاند و داوایشی كرد سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن.

هەر لەو دیدارەدا شیكردنەوەیەك لەبارەی بەرنامە و كار و چالاكییەكانی وەقفی بێشكچی لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خرایە ڕوو.










باسنيوز
Top