ڕوونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دواى ئه‌وه‌ى له ژمارەیەك پەیج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە، پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونی كرد و دەركەوت كە ئەم گرتەیە لە 14/6/2019 تۆمار كراوە و پاشان لە شارۆچكەی عەنكاوە دادخواز داوای یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام لە به‌روارى 24/10/2019، دادخواز سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات".
له دوێنێوه گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه دراوه كه له هه‌ولێر تۆمار كراوه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى (لێكزس) خۆى به كه‌سێكدا ده‌كێشێت و پاشان له شوێنى ڕووداوه‌كه ده‌ڕوات.
باسنيوز
