پەرلەمانتارێکی پارتی: دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران کاریگەریی لەسەر رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغدا نابێت
گوتیشی: "ئەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر رێککەوتنەکە، گفتوگۆکانی ئەندامانی پەرلەمانە لەکاتی ناردنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان لە کاتی گفتوگۆکان و ماددەکانی پرۆژەکە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت و بە دەنگدان یەکلا بکرێنەوە".
لەمبارەوە رێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە رايگەیاند: "ریککەوتنەکە واژۆ دەکرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی کردووە، نەک لەگەڵ تاکەکەس".
باسنيوز
