مەسروور بارزانی: کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بوون

مەسروور بارزانی: کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بوون
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتدا باسی لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی لەگەڵ هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات.

لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، مەسروور بارزانی نووسیویەتی، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمداری هەبوو.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە پێشکەوتنی ئەرێنی لەبارەی هەندێک پرس بەدەستهاتوون کە جێی بایەخی هەردوولا بوون، لەوانەش بازرگانیی هاوبەش و سەقامگیریی هەرێمایەتی.

لەبارەی کۆبوونەوەکەیشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەسروور بارزانی نووسیویەتی، "بواری ئەمنی و بازرگانیی هاوبەش سەرنجی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆم بوو لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا. ئێمە باسمان لە بەرژەوەندی و ئاستەنگە هاوبەشەکان کرد. ئێمە هەمیشە دەتوانین پێکەوە کاربکەین بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بەگشتی".
Top