جەلال پەرێشان لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتاریی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

جەلال پەرێشان لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتاریی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی مووچەی مانگانەی پەرلەمانتارییەکەی دەبەخشێت و خانووەکەشی داوەتە خێزانێکی ئانفالکراو. ئەو دەڵێت، لای من رازی بوونی خوا له هەموو شتێک گرنگتره.

جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتاریی رایدەگەیێنێت: "بەشێک لە خەڵکی پرسیار لە مووچە و ئیمتیازه تایبەتییەکانی پەرلەمانتاریم لێ دەکەن من لێرەوه رایدەگەیێنم هەر وەک چۆن له سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن گوتم هەموو شتێک رەتدەکەمەوه و تەنها بۆ خزمەتی چینی هەژار دەچمه پەرلەمان، ئێستاش هەر لەسەر هەمان بەڵێنی خۆم ماوم".

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "بەڵێنمداوه هەموو مانگێک مووچەکەم ببەخشمە 37 خێزانی پێداویستی تایبەت و کەمئەندام لەنزيكەوه سەردانم كردوون. دەربارەی خانووەکەی گوندی ئیتاڵیش بۆ ماوەی 4 ساڵ بەخشیومەتە بنەماڵەیەکی ئەنفالکراو و جگه لەوه ش رۆژانەش وەک ئەرکێکی سەرشانم بەردەوام بەدوای کاری خەڵکم لەدام و دەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتی چینی هه ژار.

جەلال پەرێشان، کارەکتەرێکی بەناوبانگی وەرزشە لە هەرێمی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێری پارتیی دیموکراتی کوردستان بوو و، توانی 30 هەزار و 444 دەنگ بەدەستبهێنێت.
Top