لە سەیدسادق پێشبڕكێیەكی پاسكیلسواری ساز دەکرێت
تەها حەمەجان، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سەیدسادق، ڕايگەیاند: "ناوەندی وەرزش و لاوانی سەیدسادق، لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا، پێشبڕكێیەكی پاسكیلسواری بۆ كوڕان و كچانی پاسكیلسواری سنووری قەزای سەیدسادق و دەوروبەری ئەنجام دەدات".
گوتیشی: "سەرجەم وەرزشدۆستان و پاسكیلسوارانی سنوورەكە ئاگادار دەكەینەوە ئەوانەی خوازیارن بەشداری لە پێشبڕكێیەكەدا بكەن، دەتوانن تا ڕۆژی 3/12/2019 ناوی خۆیان لە ناوەندی وەرزش و لاوان تۆمار بكەن".
ئاماژەی بەوەش دا: "مەودای پێشبڕكێكە بۆ كوڕان 5 كیلۆمەتر و بۆ كچانیش 3 كیلۆمەترە و خەڵاتی تایبەتیش بۆ براوەی یەكەم تا دەیەمی پێشبڕكێكە ئامادە كراوە".
باسنيوز
