لە كەركووك هێزە ئەمنییەكان هێرش دەکەنە سەر دوو گەڕەکی کوردنشین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/11/2019، هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بە سەرپەرشتی لیوای 61ی تایبەت، هەڵمەتێكی پشكنینیان لە هەردوو گەڕەكی (ئوسەرا و مەفقوودین و سەرباز)ی كەركووك ئەنجام داوە كە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەكە لە زۆینەی كورد پێكدێن.
بەپێی زانیارییەکان شێوازی ئەو پشكنینەی كە ئەنجام دراوە، توند بووە و بیانووی دەستبەسەرداگرتنی چەك، دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەكەی نیگەران كردووە و بەهۆی ئەوەی بە شێوازێكی ناشارستانی هێزە ئەمنییەكان چوونەتە نێو ماڵەكانەوە و شتومەمەکی هاووڵاتیانیان بێ ئێزن تێک و پێک داوە".
باسنيوز
