مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە
کەمێک لەمەوبەر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆببێتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠١٩، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕای گەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی تری ئەو وڵاتە دەکەوێت. کەمێک لەمەوبەریش گەیشتە ئەنقەرە.

هاوکات سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە لەم سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بکرێت.












باسنيوز
Top