خێزانێکی کورد لە نزیک بازگەیەکی سوپای عێراق لە داقووق کوژران
رێبوار تەها، پەرلەمانتاری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، خێزانەکە ژن و مێردێکن و "ئەمشەو چوارشەممە لەکاتی چوونەوەیان بۆ گوندەکەیان بەناوی حەفتەغار، بەدووری 100 مەتر لە نزیک بازگەیەکی عێراقی تەقەیان لێکراوە و کوژران".
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر رووداوەکە داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بێتە سەرخەت و رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە رووداوی لەو شێوەیە روودەدات".
بەپێی زانیارییەکان لە کەرکووک، ئەو ژن و مێردە خەڵکی ئاوایی مونسوری سەر بە حەفتەغارن و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ سەردانی پزیشک چوونەتە شارۆچکەی خوورماتوو.
پیاوەکە ناوی لەتیف مەجید تەیارە، تەمەنی 45 ساڵە و پێشمەرگەیە و باوکی پێنج منداڵە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدای پێبووە.
تاوەکو ئێستا نازاندرێت کێ تەقەی لێکردوون و تەرمەکانیشیان بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی بۆ پزیشکی دادی کەرکووک نێردراوە.
له مانگی حوزەیرانی ئهمساڵ له ههمان شوێن، دهستڕێژی گولـله له خێزانێكی دیكهی دانیشتووی ئاوایی دارا له سنووری حهفتهغار كرا كه لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ بوون و به هۆیهوە نۆ سهرنشینی نێو ئۆتۆمبێلهكه كه له یەک خێزان بوون گیانیان لهدهستدا و تهنها منداڵێكی شهش مانگان رزگاری بوو، ئهویش دوای سێ رۆژ دواتر گیانی لهدهستدا.
