هەڵبژاردنی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
کەمێک لەمەوبەر، بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕايگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو سبەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی سەندیکاکەیان بکرێت، بەڵام لە ئەنجامی تەمیزکردنەوەی چەند بڕیارێکی لێژنەی سەرپەرشتیی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران، لێژنەکە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی دەرکردووە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە پاش تەمیزکردنەوەی چەند بڕیارێکی پێشووی لێژنەکە لەلایەن دادگاوە، لەم ماوە کورتەدا تا سبەی مەحاڵە، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران کراوە، داوا بکەن دابنیشن و کاتێک بۆ بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرۆکی سەندیکاکە دووبارە دیاری بکەنەوە.
باسنيوز
