بڕە پارەیەکی زۆر دابەش دەکرێت
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕايگەیاند: "ئاگاداری جووتیارانی دهۆک دەکەینهوه، ڕۆژى یەکشەممەی 1/12/2019، سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی کە ساڵی 2019 ڕادەستی سایلۆیان کردووە".
ئاشکراشی کرد: "بڕی پارەکە چوار ملیار دینارە، بەم جۆرەش کۆتایی دێت بە پارەی گەنمی ساڵی 2019".
ئەمساڵ شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 186 ملیار دینار بوو.
باسنيوز
