بەرپرسێکی باڵای نەوت لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە

بەرپرسێکی باڵای نەوت لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە
بەرپرسێکی باڵای نەوتی عێراق لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە و ئەرکێکی نوێی پێ دەسپێردرێت.

بەپێی نووسراوێکی فەرمانگەی ئیداریی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2019 دەرکراوە، عەلی وارد حەمود، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی زیقار، لەکارەکەی دوور خراوەتەوە.

هەر بە پێی بڕیارەکە، عەلی وارد حەمود گواستراوەتەوە ناو بارەگای وەزارەتی نەوتی عێراق.













باسنيوز
Top