خەڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی 2019 لە دانیمارک بە ژنێکی کورد بەخشرا
سارا عومه‌ر دوای به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگێكی باش له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێكی به ناوی (مردووشۆر)، ئێستا وه‌ك چالاكڤانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌تان كار ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی وڵاتی دانیمارک خه‌ڵاتی ئه‌مساڵه‌ی پێشكه‌ش كردووه به‌م ژنه كورده و وا بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له ڕێوڕەسمێكی شایسته‌دا خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ ببه‌خشرێت.
ترین كریستینسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌باره‌ی سارا عومه‌ره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و به بوێرییه‌كه‌ی خۆی سرنجی ئێمه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ندێك كێشه ڕاكێشاوه كه به‌ره‌وه‌ڕووی ژن و منداڵه‌كان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ده‌بێته‌وه، له‌نێویشیاندا تووندوتیژیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی. ئه‌گه‌رچی خه‌باته‌كه‌ی سارا عومه‌ر تازه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له‌م سه‌ره‌تایه‌شدا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه".
سارا عومه‌ر له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و له كۆتاییه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له وڵاتی دانیمارك ده‌ژیت. ئه‌و ئێستا قوتابیی ماسته‌ره له بواری زانسته سیاسییه‌كان و یه‌كه‌م كتێبی به ناوی (مردووشۆر) بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراوه و زیاتر له نیو ملیۆن كۆپی لێ فرۆشراوه.
ئه‌م كچه كورده نووسه‌ره ئێستا خه‌ریكی ئامادكارییه بۆ چاپكردنی دووه‌م كتێبی خۆی به ناوی (سه‌مای سێبه‌ر) كه پێده‌چێت ناوبانگی وه‌ك نووسه‌رێكی جیهانی زیاتر له نێو ئه‌ده‌بدوۆستاندا بچه‌سپێنێت.
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه سارا عومه‌ر تاكوو ئێستا به‌ده‌ستیهێناون بریتین له:
یەكەم: خەڵاتی پرفرۆشترین كێتب بۆ ساڵی 2018
دووەم: خەڵاتی ئازادیی ڕادەربڕین
سێیەم: خەڵاتی بەتوانایی لە نووسین و ئەدەبدا
چوارەم: بە ژنی ساڵ لە ئاستی ئەورووپادا هەڵبژێردرا
پێنجەم: خەڵاتی جورئەت و ڕاستگۆیی
شەشەم: خەڵاتی مارتین ئه‌نده‌رسن نێكسیو بۆ ئەدەب
(كە براوەی ئەم خەڵاتە وەك دانپێنراوترین نوسەر دانی پێداده‌نرێت)
باسنيوز
