پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێ سه‌ردانى نووسینگه‌كانى پاسپۆرت بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە، بەپێی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن:

* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لەگەڵ (مه‌خموور - گوێڕ - قه‌راج - که‌رکووک) لەگەڵ مامەڵەی (ونبوون - تێکچوون - کۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا).

* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی قه‌زا و ناحیه‌كان لەگەڵ (شه‌قڵاوه‌ - پیرمام - خەبات - کۆیە - دەشتی هەولێر - بنه‌سڵاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە)، هه‌روه‌ها ئەو هاووڵاتییانەی عێراقین و ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێمى كوردستان هاتوون، بە مەرجێک دڵنیایی ئاسایش و پشتگیریی موختاریان هەبێت، لەگەڵ کارتی زانیاریی ئەو شارەیەن لابێت، کە لێی هاتوون.

* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (سۆران - ڕواندز - مێرگەسۆر - چۆمان - هه‌ریر - ناحیه‌كانى سەر بەم قەزایانە) لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەی عێراقین و ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێمى كوردستان هاتوون، بە مەرجێک دڵنیایی ئاسایش و پشتگیریی موختاریان هەبێت و لەگەڵ کارتی زانیاریی ئەو شارەیەن لابێت، کە لێی هاتوون.









باسنيوز



Top