بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق شاندێکی هەولێر دەچێتەوە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئامانجی سەردانەکە بۆ بەشداریکردنە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەبودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، تاوەکوو بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بنێردرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.
پێشتر دووجار شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لە پاش دوایین سەردانیش، باس لەوە کرا کە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، ڕۆژانە هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات و لە بەرامبەردا بەغدا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
باسنیوز
