لە هەولێر هه‌ڵمه‌تێکی فراوانی بڕینی سه‌رپێچیکردنی کاره‌با ئه‌نجام ده‌درێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2019.11.26، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی بەدواداچوون لەبارەی کێشەی کارەبا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکان و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆی کاره‌با، لەگەڵ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستانی کۆبووەوە و وه‌زیری کاره‌با باسی له‌و گرفت و کێشانه کرد که له دوو هه‌فته‌ی رابردوو دا دووچاری سیسته‌م و دابه‌شکردنی کاره‌با بوو به هۆی ڕاوه‌ستانی غاز و بار زۆری سه‌ر تۆری کاره‌بای نیشتمانی.
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا که تایبه‌ت بوو به ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک مه‌رج و رێنمایی تایبه‌ت به پێدانی کاره‌با به هاوبه‌شان و بنبڕکردنی سه‌رپێچیکردنی کاره‌با و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر تۆری کاره‌بای نیشتیمانی، له‌م باره‌یه‌وه پارێزگاری هەولێر و وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم ڕێکه‌وتن که ماوه‌ی مانگێک بدرێت بە هاوبه‌شانی کاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گرفت و کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌کانی کاره‌با بکه‌ن له هه‌ولێر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردن، به تایبه‌تی لە بواری به‌ستن و دانانی پێوه‌ر و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی کاره‌با.
روونیشکراوەتەوە، کە لە به‌رواری 1-1-2020 تیمه‌کانی نه‌هێشتنی سه‌رپێچی کاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای هه‌ولێر و یه‌که ئیداره‌ییه‌کان سزای دارایی و یاسایی توندی سه‌رپێچی کاران ده‌ده‌ن.
باسنيوز
