مه‌سرور بارزانى پێشوازی لە بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ده‌كات

مه‌سرور بارزانى پێشوازی لە بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ده‌كات
مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/11/26 مەسرور بارزانی پێشوازی لە ستیفانی ئەلقاق، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد.

لە دیداەرکەدا کە جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا، جەخت لەوە کرایەوه‌ کە ناجێگریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە.

دووپاتیش کرایەوه‌ کە پێویستە دەرفەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.

شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.















باسنيوز
Top