سەرکردەیەکی گۆڕان: پێویستە ھەموو لایەنەکان لەژێر چەتری سەرۆکایەتیی ھەرێمدا کۆ ببنەوە
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "کۆبوونەوەکەی شاندی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەیەکی باش و ئیجابی بووە و باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئەشتەوایی نێوماڵی کورد کرا".
گوتیشی:" بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی ڕوون بووە، پێشتر ئێمە لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێم چەند دانیشتمان کردووە، پێمان باش بووە کە ھەموو حزبەکان لەژێر چەتری سەرۆکایەتی ھەرێمدا کۆ ببنەوە و ھەموومان لەسەر ئاستی ڕووداوەکاندا یەکھەڵوێست بین".
شەماڵ عەبدولوەفا، باسی لەوەش کرد: "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەماندا باسی ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، تەمەنا دەکەین لایەنە سیاسییەکان پێکەوە، ئەم قۆناغە ھەستیارە تیپەڕێنین و گرفەتەکان چارەسەر بکەن".
باسنيوز
