ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی روونکردنه‌وه لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌که بە حزبه‌کان ده‌دا
ڕوونیشی کردەوە، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم دوو کۆبوونه‌وه‌ی رابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی کوردستان و حزبه‌کانی کوردستان ئەنجام داوە، بۆ لێک نزیکبوونه‌وه بووه، چونکه ”ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان له‌کاتێکدایه قۆناغێکی هه‌ستیار و گۆڕانکاریی خێرا له‌ناوچه‌که رووده‌دات“.
باسیشی لەوە کرد کە ئه‌و رووداوانه‌ی له سووریا، تورکیا، وڵاتانی کەنداو و ناوچەکەدا رووده‌دات، لەگەڵ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تانی زلهێز له‌ناوچه‌که، وادەکات ره‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆیه ”نێچیرڤان بارزانی روونکردنه‌وه‌ی پێویست لەمبارەیەوە دەدات“.
نەوزاد هادی باسی لەوە کرد، سلێمانی لە ئەزموونی هەرێمی کوردستاندا پێگەی تایبەتیی خۆی هەیە، بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەوێت لەگەڵ لایەنەکان لە نزیکەوە گفتوگۆ بکات و پەیوەندییەکانیش پتەوتر بکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، باس لە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ قەتەڕ و ئیمارات، هەروەها دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.
دوای دەست بەکار بوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠١٩، بۆ یەکەمجار، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک چووە شاری سلێمانی و بڕیارە سەردانی ژمارەیەک لایەنی سیاسی لەو شارەدا بکات.
باس‌نیوز
