نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی گۆڕان کۆ بووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم سەردانیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی.
هەریەکە لە مستەفای سەیدر قادر و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەیدا، یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن.
کەمێک لە مەوبەر نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بارەگای سەرەکیی گۆڕان و عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی گۆڕان و ژمارەیەک سەرکردەی ئەو حزبە پێشوازییان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردایەتیی ئەو حزبە کۆ بووەوە و دواتر سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفای رێکخەری پێشوو و دامەزرێنەری گۆڕانی کرد.
باسنيوز
