چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە دەست کوردستان24 کەوتووە، وەزارەتی پێشمەرگە چوار بڕیار بۆ زیاتر بە دامەزراوەیی کردنی وەزارەتەکەی دەدات.

بەگوێرەی نووسراوەکە کە واژۆی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی بەسەرەوە، وەزارەت ئەم کارانەی خوارەوە قەدەغە دەکات:

ئەنجامدانی کاری حزبی لە ناو وەزارەت
سزادانی سیاسیی
ئەنجام دانی چالاکی سیاسی و حزبی
وەرگرتنی ئابوونە

هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەت سزای هەر کەس و لایەنێک دەدات سەرپێچی ئەو خاڵانە بکات.




K24
Top