ئایدن مەعرووف: سه‌رۆکی حکوومه‌ت گرنگیی ته‌واو به‌ پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌دات

 ئایدن مەعرووف: سه‌رۆکی حکوومه‌ت گرنگیی ته‌واو به‌ پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌دات
وه‌زیرێکی هەرێم لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، سەرۆکی حکوومەت گرنگییەکی تەواو بە پرسی پێکهاتەکان دەدات.



ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم راگەیاند، دانانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ پێکهاته‌کان گرنگیدانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ پێکهاته‌کانی کوردستان.



ڕوونیشی کردەوە کە فەرمانێک دەرچووە بۆ درووستکردنی هەیکەلیەتی وەزاریی تایبەت بە کاروباری پێکهاتەکان.



جەختیشی کردەوە: ”سه‌رۆکی حکوومه‌ت گرنگییەکی زۆر به‌ پێکهاته‌کان ده‌دات و بوونی پێکهاته‌کان له‌ کابینەی حکوومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر کابینه‌کەی مه‌سرور بارزانی هەبووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌“.







باسنيوز
Top