هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت رێككه‌وتن
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد کە هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی له باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له 1/1/2020ەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، گفتوگۆ له باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 كراوە.
جەختیشی کردەوە، کە رێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان هه‌ردوولا، له‌سه‌ر خاڵه گرنگه‌كان بووه و له‌م باره‌یه‌وه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
باسنيوز
