ئاوی ڕووباری سیروان كەم دەبێتەوە

ئاوی ڕووباری سیروان كەم دەبێتەوە
بەهۆی كاركردن لە پرۆژەیەكی ئاودا، ئاستی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان كەم دەكرێتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان كەم دەبێتەوە.

سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار، ڕايگەیاند: "بەهۆی كاركردن لە پرۆژەیەكی ئاودا، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكرێتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان كەم دەبێتەوە".

گوتیشی "ماوەی گلدانەوەی ئاوەكەش 15 كاتژمێر دەخایەنێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە گەرمیان و كەلار و هەموو ئەو كاروبارانەی پەیوەستن بە ئاوی ڕووباری سیروانەوە ئاگادار كراونەتەوە".













باسنيوز
Top