لە گەرمیان كوودی كیمیاوی و نایلۆن بەسەر جووتیاراندا دابەش کرا

لە گەرمیان كوودی كیمیاوی و نایلۆن بەسەر جووتیاراندا دابەش کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 25/11/ 2019 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیانەوە41 جووتیار ی خاوەن خانووی پلاستیكی نایلۆن و كوودی كیمیاوی بەسەریاندا دابەش كرا.

شادی حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی باخداری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان دەستی كرد بە دابەشكردنی نایلون و كوودی كیمیاوی بەسەر خاوەن پرۆژەكانی خانووی پلاستیكی کە سەرجەم (٤٠٠ ) تۆپ نایلون و( ٤٠٠) كیسەی كوودی كیمیاوی بەسەر( ٤١ ) جووتیاری سنووری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەلار و كفری و خانەقیندا دابەش کرا".

گوتیشی: "ئەو جووتیارانە خاوەنی زیاد لە پێنج خانووی پلاستیكین بە پاڵپشتی٥٠%ی نرخی ئەو کەرەستانە هاوکارییان دەکرێت".













باسنيوز
Top