پەرلەمانتارێک: پرۆژەیاسای چاکسازی دادپەروەری لە مووچە بەدی دەهێنێت

پەرلەمانتارێک: پرۆژەیاسای چاکسازی دادپەروەری لە مووچە بەدی دەهێنێت
بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆژەیاسای چاکسازی دادپەروەری لە مووچەی فەرمانبەران بەدی دەهێنێت.

محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لێژنەی دارای پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، رەشنوسی پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو بووە و ”بەم نزیکانە“ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەندی دەکات.

محەمەد سەعدەدین هەروەها رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، بریارە تا ناوەڕاستی مانگی 12ـی 2019 ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەکە بنێرێتە پەرلەمان و لە ماوەی مانگێک پەرلەمان پەسەندی بکات.

لە بارەی ناوەرۆکی پرۆژەکە، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەکە دەبێتە ھۆی دادپەروەری لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێکی یاساییش بەهۆیەوە نابڕدرێت.













باسنيوز
Top