پارتی داوایەک ئاراستەی پارێزگاری نوێی نەینەوا دەکات
عهلی خهلیل بێتکاری، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ رايگەیاند، نەجم جبوریی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئەزموونێکی باشی لە ئیدارەی دەوڵەت هەیە و پێشتر قایمقامی تەلەعفەر بووە.
عەلی خەلیل بێتکاری هەروەها رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دهنگ بە نەجم جبوری دراوە و پێشیان راگەیاندووە، کە پێویستە درێژە بە پەیوەندیی نەینەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە نەجم جبوری بەڵینی داوە هاوکار و هەماهەنگ بێ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان، چونکە بەشێکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەیهەرێمی کوردستان دەکەونە سنووری ئیداریی پارێزگای نەینەوا.
رۆژی یەکشەممە 24-11-2019، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە دەنگی 23 ئەندام لەکۆی 39 ئەندام، فەریق روکن نەجم جبوری بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژارد.
باسنيوز
