مەسرور بارزانی: توندوتیژیی ڕەگەزی زیانی زۆر بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی خۆیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەیتەر) نووسیویە: "ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە کچان و ژنان، خۆشحاڵم بە دیتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئافرەتان لەنێو کۆمەڵگەکەمان کە بە کردەوە کار بۆ یەکسانیی رەگەزی دەکەن".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "پێویستە هەموومان لەوە تێبگەین کە توندوتیژیی رەگەزی چ زیانێک بە ژنان و بە کۆمەڵگەش دەگەیەنێت".
لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە: "بە هاشتاگ جیهان پرتەقاڵی بکەن"
باسنيوز
