هەرێمی كوردستان.. لە نۆ مانگدا 76 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی ئافرەتان تۆمار كراوە
بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،"لە ماوەی 9 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 375 حاڵەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون و 8 هەزار و 509 سكاڵاش تۆمار كراون".
بەپێی ئامارەكە "لە ماوەی ئەو 9 مانگەدا 30 ئافرەت كوژراون و 46 ئافرەتی دیكەش خۆیان كوشتووە و 125 ئافرەت سووتاون و 81 ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە و 93 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسیش تۆمار كراون".
باسنيوز
