سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵا دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵا، سکرتیری نوێی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
بە بۆنەی هەڵبژێرانی بەڵێن عەبدوڵا وەک سکرتێری گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردووە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی دا هاتووە: "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم".
باسنيوز
