حكوومەتی ھەرێمی کوردستان: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنێكی باش

حكوومەتی ھەرێمی کوردستان: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنێكی باش
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو شاندەی كە بۆ دانوستان سەردانی بەغدایان كردبوو. گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێم ئاشكرای دەكات، گفتوگۆی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش".

گوتیشی: "سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا".













باسنيوز
Top