كۆشكی سپی ده‌قی گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و پێنس بڵاو ده‌كاته‌وه
به پێی ڕا‌گه‌یه‌ندراوێکی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكومه‌تی ئه‌مریكا كردووه بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به رێکخراوی تیرۆریستی داعش و سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پێنسی له‌م كاته‌دا به هێمایه‌ک بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامی ئه‌م هاوكارییانه وه‌سف كردووە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سڵاو و ڕێزی دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی وڵاتەکەی گه‌یاندووە و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕیوە به سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر له یه‌كه‌م گه‌شتی فه‌رمیدا بۆ عێراق وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
پێنس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووە، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر له‌م كاته‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد شانازی به‌و ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه‌یان بكه‌ن، كه له شه‌ڕی دژ به داعش به‌ده‌ستیان هێناوه.
له به‌رده‌وامیی گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، مایك پێنس گوتویەتی: ”له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، به هۆی بوێریی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه و بوێری هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان له سووریا، توانیمان دوا خاكی ژێر كۆنتڕۆلی داعش ئازاد بكه‌ین. ئه‌مه‌ش به بێ هاوپه‌یمانییه‌تی بێ وێنه‌ی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌مریكا، مه‌حاڵ بوو“.
پێنس سڵاویشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناردووە و داوای له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کردووە ڕێز‌و سلاوی ئه‌و به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بگه‌یه‌نێت، كه ئه‌مریكا پێی وایه ئه‌وان له پێناو هه‌موو جیهان گیانی خۆیان كردووه‌ته قوربانی.
له كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی لەوە كردووه‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌ردوولا بنیات ده‌نێن.
باسنيوز
