قادر قاچاغ: بەهۆی پەکەکەوە مەترسیی جددی لەسەر شنگال هەیە

قادر قاچاغ: بەهۆی پەکەکەوە مەترسیی جددی لەسەر شنگال هەیە
بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، مەترسیی جددی لەسەر شاری شنگال و دەوروبەری هەیە و بەهۆی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە بەردەوام فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی سنوورەکەدا دەسووڕێنەوە.

قادر قاچاغ، به‌رپرسی لقی پارتی له‌ شنگال رایگەیاند، فرۆکه‌ی تورکیا له گەڕان و چاودێریکردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بەردەوامە و دۆخێکی خراپ لە ناوچەکەیان هەیە.

ئەو بەرپرسەی پارتی پێیوایە کە بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ناوچەکەیان، ده‌بێت په‌که‌که‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ بەربدات کە تاوەکوو ئێستا لە سنوورەکە پەیڕەوی کردووە، بە پێچەوانەوە ”هەمووان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و خه‌ڵکی شنگالیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن“.

دووپاتیشی کردەوە کە مانەوەی پەکەکە لە شنگال بە هەموو شێوەیەک مەترسییەکی جددییە لەسەر شارەکە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە لەم دواییانەدا بۆ جاری چوارەم فڕۆکەکانی تورکیا شنگالیان بۆردومان کرد.










باسنیوز
Top